کۆڕبەندی هاوبەشی ڕێکخراوی هاوسانی و ڕێکخراوی هەژران

کورد لە بەستێنی گوتاری نەتەوەیی و ئایینیدا

چەمک، شوناس، تەنگەژە و ئاسۆکان

وتاربێژانی کۆڕبەند

دەیان وتار و پانێلێکی ناوخۆیی

لە ناسیۆنالیزم و کوردبوونەوە بۆ شوناس، ئوممەت و داگیرکاریی کولتووری

بەشداریکردن بە نرخێکی ڕەمزی

شوێنەکان سنووردارن

بەشداریکردن بە نرخێکی ڕەمزی بەردەستە؛ بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردن، لە ئێستادا خۆت تۆمار بکە.

دەربارەی چالاکییەکە

هەموو ئەوەی پێویستە بیزانیت

چی؟

چییە ئەم کۆڕبەندە؟

کۆڕبەندی هاوبەشی ڕێکخراوی هاوسانی و ڕێکخراوی هەژران، بە ناونیشانی «کورد لە بەستێنی گوتاری نەتەوەیی و ئایینیدا (چەمک، شوناس، تەنگەژە و ئاسۆکان)». ئایین و نەتەوە پێکەوە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پێکهاتنی بوون، شوناس و کەلتووری کورد لەقەڵەم دەدرێن؛ ئەم دوو گوتارە لە بەشێکی زۆری قۆناغە مێژووییەکاندا، بەتایبەت لە سەدەی بیستەمدا، بزوێنەری پرۆژەی فیکری، خەباتی سیاسی و جوڵانەوەی کەلتووری کورد بوون.

چ باسێک؟

تەوەرەکانی کۆڕبەند

یەکەم: بنەما فکری و تیۆرییەکان. دووەم: ڕیشە مێژووییەکانی ناسیۆنالیزم پەیوەست بە جیهانی ئیسلامی و کۆمەڵگەی کوردی. سێیەم: ئاریشە هەنووکەییەکان و پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی ئاین و ناسیۆنالیزم لە کۆمەڵگادا. چوارەم: ئاسۆکانی داهاتوو، یەکخستنەوەی گوتارەکان و چۆنیەتیی پاراستنی شوناسی کورد.

بۆچی؟

بۆچی بەشداری بکەیت؟

ئەم کۆڕبەندە دەیەوێت لە دۆخی دژبەیەکیی و ڕکابەریی نێوان ئەم دوو گوتارە دووربکەوێتەوە و لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی عەقڵانی و پەیامدارەوە زەمینەی تەبایی و پێکەوەیی بڕەخسێنێت؛ دەبێتە سەکۆیەکی هەمەچەشن بۆ کۆکردنەوەی بیروڕا جیاوازەکان، ناسینەوەی حەقیقەت و پەرەپێدانی ڕایەڵەی هاوبەش لە پێناو پاراستنی بەها ئەخلاقی و نەتەوەییەکان.

کەی؟

کەی دەبێت؟

١٠، ١١ و ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (٩ی ٢٠٢٦)، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

لەکوێ؟

لەکوێ دەبێت؟

سلێمانی — مێرگەپان.

وتاربێژانی کۆڕبەند

بەشێک لەوانەی وتار پێشکەش دەکەن

بەشداریکردن

خۆت تۆمار بکە

بەشداریکردن لە کۆڕبەندی «کورد لە بەستێنی گوتاری نەتەوەیی و ئایینیدا» — ١٠، ١١ و ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە سلێمانی- مێرگەپان، بە بڕێکی ڕەمزی. فۆرمەکە پڕ بکەرەوە — ژمارەی شوێنەکان سنووردارە.

  • ناوی سیانی
  • تەمەن
  • ژمارەی مۆبایل
  • ئیمەیڵ
  • شوێنی نیشتەجێبوون
  • ئاستی خوێندن
  • پێشەی ئێستات
  • ساڵانە چەند کتێب دەخوێنیتەوە؟

تێچووی بەشداریکردن٣٠،٠٠٠ دیناری عێراقی

بڕەکە لەکاتی وەرگرتن وەردەگیرێت.

بۆ چالاککردنی تۆمارکردن، هەموو خانەکان پڕ بکەرەوە.

زانیارییەکانت تەنها بۆ ڕێکخستنی چالاکییەکە بەکاردێن.

هاوسانی

دەربارەمان

هاوسانی

ڕێكخراوی هاوسانی، ڕێكخراوێكی قازانجنه‌ویستی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به‌ كاری په‌روه‌رده‌ و فیكر و ڕۆشنبیرییه‌، له‌ ساڵی 2012دا دامه‌زراوه‌ و كاره‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی نووسین و وه‌رگێڕان و چاپكردنی كتێب و، كۆرس و سیمینار و كۆڕبه‌ند و، میدیا و ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندندا ئه‌نجام ده‌دات.